چالاكی خوێندكارانی سنه‌ بۆ پشتیوانی له‌ په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی شاری سنه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌ز بۆ پشتیوانی له‌ په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی چالاكی ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خوێندكارانی شۆڕشگێڕ له‌ بڵاوكردنی تراكت له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆی كوردستان و نێو شه‌قامه‌كانی شار، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی له‌ په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، دوو به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net