به‌پێی ڕاپۆرتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، ٣٤ هه‌زار و ٧٠٣ قوتابی له ڕۆژئاوای كوردستان به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكان له خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه.
به وته‌ی هاوسه‌رۆكی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه، ته‌نیا له ناوچه‌ی شه‌هبای داگیركراو دا، ١٤ هه‌زار قوتابی له خوێندن دوور كه‌وتنه‌ته‌وه. پێش هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه، چوار هه‌زار و ١٤٢ قوتابخانه له سه‌راسه‌ری ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان چالاك بوون و ٨٣١ هه‌زار و ٨٤٩ قوتابیان له خۆگرتبوو. پاش هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و گرووپه جیادییهكانی سه‌ر به‌و وڵاته، ٤١٥ قوتابخانه داخران و هه‌زاران قوتابی له پڕۆسه‌ی خوێندن به‌جێ مان. به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه له به‌رانبه‌ردا ١٥١ قوتابخانه‌ی تازه‌یان بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه بۆ قوتابیان بكه‌نه‌وه.