ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، شه‌ڕێكی قورس له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و به‌كرێگیراوانی توركیا له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین ڕووی دا و ٢١٠ چه‌كداری ئیسلامگه‌را و چه‌ند شه‌رڤان گیانیان به‌خت كرد.
به پێی ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له سێ لاوه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پردی قهرقۆزان و به‌ندئاوی تشرین و هه‌وڵی داگیركردنی ناوچه‌كه‌یان داوه. هاوكات فڕۆكه‌كانی توركیا پشتیوانی تیرۆریستانی كردووه، به‌ڵام شه‌رڤانان گورزی گرانیان له تیرۆریستان وه‌شاندووه و ٢١٠ چه‌كدار كوژراون، ٣٩ ئۆتۆمبێل و ٦ تانكیان تێكشكێندراون، پێنج فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تورك پێكراوه و ٢٠ ماتۆڕیان له ناو چووه. له‌و پێدادانهدا ٨ شه‌رڤان گیانیان به‌خت كرد و ١٣ی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار شه‌رڤانی ژن و پیاو له حه‌سه‌كه و ده‌یره‌زوور له هێرشی تیرۆریستان دا گیانیان به‌خت كردووه.