14
ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی برینداری خه‌ڵكی گوندی قشڵاقی ڕه‌وانه‌سه‌ر كه له سنووری نه‌وسوود بریندار كرابوو، پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی به‌خت كرد.
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، موسعێب سه‌بزه‌واری به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دا بوو، به‌ڵام به‌یانی هه‌ینی به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له پێناو دابینكردنی پاروویێك نان به‌خت كرد.