هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ شاره‌كانی پاوه‌ و مه‌ریوان

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ ژینگه‌دۆستان له‌ شاره‌كانی پاوه‌ و مه‌ریوان به‌شداری هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بوون و ده‌یان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و دوو شاره‌ دا چاند.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژنان و منداڵان بوون جه‌ختیان له‌ سه‌ر گرینگی ژینگه‌ كردوه‌ و ڕایانگه‌یاند: سرووشت دایكه‌ و ئه‌بێ ڕێزی لێ بگیرێت. پاراستنی جوانی ژینگه‌ و سرووشتی ئه‌ركی هه‌موو كوردستانیانه‌ و ئه‌بێ منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كولتووره‌ جوانه‌ په‌روه‌رده‌ بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net