په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی زیندانی ته‌به‌س به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ته‌به‌س له‌ به‌یاننامه‌یێك دا ڕایانگه‌یاند كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ په‌یوه‌ست به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام ده‌بن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كارزاری نا بۆ ئێعدام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت و تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌ندكراوانی سیاسی ٢٦ به‌ندیخانه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بوون. به‌ندكراوانی سیاسی سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ خواردن مان ده‌گرن و داوا له‌ هه‌موو به‌ندكراوانی دیكه‌ ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بن و هه‌نگاوێك بۆ ڕزگاركردنی ده‌یان زیندانی دیكه‌ هه‌ڵ بگرن. هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی ئێران، چالاكانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ وڵاتانی ئورووپایی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و هیوایان ئه‌ویه‌ بتوانن ڕای كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ ئاماری به‌رزی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران ڕابكێشن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net