ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له شاری وان دژ به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و گیانبه‌ختكردنی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له چه‌ند شاری ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان و كۆتایی هێنان به داگیركاری له ڕۆژئاوای كوردستان بوون. چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی تورك ئاماده‌كاری بۆ داگیركردنی كۆبانی ده‌كات، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له كوردانی هه‌ر چوار پارچه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن ڕای كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ پێشێكارییه‌كانی توركیا ڕابكێشن و ڕێگه له ژینۆسایدی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بگرن.