ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دایه فه‌راسه‌ت جه‌عفه‌ر قشڵاقی، دایكی سێ پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی “پرشنگ، په‌روین و نه‌سرین ڕۆسته‌م گورجی” له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه كۆچی دوایی كرد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه چوو.
دایە فەراسەت یەکێک لەو دایکە خۆڕاگرانەی شاری سنە بوو کە سێ جگەرگۆشەی لە نێو ریزەکانی پێشمه‌رگه‌ی کۆمەڵە گیانیان بەختکرد و وەک هەزاران دایکی جەرگ سووتاوی کوردستان، خەم و ئازاری لەدەستدانی ڕۆڵه‌كانی کردە بوورکانی قین و نەفرەت له كۆماری ئیسلامی. هاورێیان پرشنگ، پەروین و نەسرین سێ کچی لێهاتوو و ڕچەشکێن بوون و له هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیاردا ڕوویان كرده ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و گیانیان له پێناو دابینكردنی دنیایه‌كی ئازاد و یه‌كسان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌خت كرد. له‌لایه‌ن هه‌موو پێشمه‌رگه و كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، كه‌س و كار و دۆستانی ئه‌و بنه‌ماڵه شۆڕشگێڕه ده‌ئه‌بڕین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.