به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی سنه به ناوی “سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگوێزراوه.
سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا ته‌مه‌نی ١٩ ساڵ بووه و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “محاره‌به له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌ه‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له ماوه‌ی ١٥ ساڵ به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش بووه. ڕۆژی ڕابردوو خۆشكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێگه‌ی په‌یامێكی ده‌نگییه‌وه داوای له هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه بچن به هانایانه‌وه و ڕێگه له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی بگرن.