به‌رزڕاگرتنی یادی محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می و ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می له‌ سنه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی شاری سنه‌ چالاكییه‌كیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می و ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می باوكی دادخوازی ئه‌نجام دا.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و ماشه‌ڵڵا محه‌ممه‌دی باوكی دادخوازی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌، وێڕای ڕێز لێنان له‌ یاد و فیداكاری هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. چالاكوانانی شاری سنه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net