درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ئیلام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و كاتێك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، خاوه‌نكار ١٢٣ كرێكاری له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت و هاوكاره‌كانیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كار، شێوازی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌گۆڕن.

 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net