ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٤ و ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، ئاڵمان، سویس، فه‌ڕانسه، سوید، نۆ‌رویژ، وێڵز، بلژیك و هوله‌ند بۆ جارێكی دیكه دژ به هێرشه‌كانی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
كوردانی تاراوگه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شه‌ڕی داعش و ئاڵای ڕۆژئاوای كوردستان، دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون. خۆپێشانده‌ران داوایان له ناتۆ كرد هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ توركیا ڕابگرن و ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان بگرن. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ی دێسامبه‌ر، ٣١ هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان به‌خت كردووه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.