درێژه‌ی مانگرتنی كارمه‌ندان له‌ هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، كارمه‌ندانی زۆربه‌ی داموده‌زگا حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی مووچه‌كانیتان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ٨٠ ڕۆژه‌ مووچه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. پێشتر ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ڵێنی دابوو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچه‌ی كارمه‌ندان بنێرێت، به‌ڵام له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، یه‌كێك له‌ وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌تی سوودانی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ په‌رداختی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم له‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان نییه‌ به‌ڵكوو له‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net