ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتی له‌ مهاباد

به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندیبه‌یره‌می مهاباد به‌ ناوه‌كانی یووسف فاڵ، ئارام مه‌بزووله‌ و زانیار سه‌یدئه‌حمه‌دی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ له‌ گوندی به‌یره‌م و هه‌ر سێكیانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی یووسف قاڵ، ئارام مه‌بزووم و زانیار سه‌یدئه‌حمه‌دی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net