گیانبه‌ختكردنی گه‌نجێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، گه‌نجێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ناویسۆهه‌یب ئه‌حمه‌دیته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئنتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری جوانڕۆ به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلی ئه‌و گه‌نجه كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ وه‌حشیانه‌یه‌دا، سۆهه‌یب ئه‌حمه‌دی گیانی به‌خت كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ پاشناوی شاه وه‌یسی بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net