كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كرپ ناز له‌ كرماشان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كرپ نازی كرماشان دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی كرپ ناز له‌ جاده‌ی هه‌رسین بۆ كرماشان ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكاران ده‌ڵێن: خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی هه‌زینه‌ی هاتووچۆ و خۆراك خۆ ده‌بوێرێت و ئه‌و بابه‌ته‌ سه‌ختیه‌كانی ژیانی زۆرتر كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net