بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كرماشان بۆ كۆبوونه‌وه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی كرماشان له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌ك دا داوای له‌ هه‌موو هاوكاره‌كانیان كرد ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كیشوه‌ری كۆببنه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كرماشان له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ی دا داوای له‌ هه‌موو ژنان و پیاوانی ئازاد و بوێری كانوونی سنفی موعه‌لیمان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی خۆپێشاندان بكه‌ن. موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوویان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net