ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ مهاباد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، چوار شارومه‌ندی دیكه‌ی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ناوه‌كانیسیامه‌ند سه‌یدئه‌حمه‌دی، قادر خه‌رامانفه‌ر، كه‌ماڵ مه‌سعوودی و جه‌لال سه‌ده‌فی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

ڕۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوه‌كانی یووسف قاڵن ئارام مه‌بزووله‌ و زانیاری سه‌دئه‌حمه‌دی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی سیامند سه‌یدئه‌حمه‌دی، قادر خه‌رامانفه‌ر، كه‌ماڵ مه‌سعوودی و جه‌لال سه‌ده‌فی، ڕێژه‌ی به‌ندكراوان بۆ حه‌وت كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌ندانه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net