سۆران مه‌نسوورنیا له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و چالاكی مافی مرۆڤ له په‌یامێك دا له زاری سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو به‌یانی ڕۆژی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز له سێداره ده‌درێت.
به وته‌ی سۆران مه‌نسوورنیا، سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتووه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه حوكمی ئێعدامی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستا دایك و باوكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له تارانن بۆ ئه‌وه‌ی دوایین دیدار له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن. سامان له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ بووه كه له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به تۆمه‌تی “موحاره‌به له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. بنه‌ماڵه‌ی سامان و سۆران مه‌نسوورنیا داوایان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بگرن.