خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و كوردانی ئیسڕائیل دژ به‌ توركیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، دانیشتووانی شاره‌كانی ته‌ل حه‌میس و ته‌ربه‌سپی له‌ كانتۆنی جه‌زیر و كوردانی دانیشتووی ئیسڕائیل دژ به‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاره‌كانی ته‌ل حه‌میس و ته‌ربه‌سپی له‌ دوو خۆپێشاندانی گه‌وره‌دا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بوون. له‌ ئیسڕائیل هه‌روه‌ها كومه‌ڵێك له‌ كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی توركیا له‌ تل ئاویو كۆبوونه‌وه‌ و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ داگیركارییه‌كانی ئه‌ردۆغان و به‌كرێگیراوه‌ جیهادییه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ دا دانیشتووانی شاری داگیركراوی منبج ڕۆژی ڕابردوو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك مانگرتنی گشتیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net