9
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری لامه‌رد له ئوستانی فارس بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری لامه‌رد ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان زیاد بكرێت. كرێكاران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ریفاهی و بیمه بوون.