به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، سیرووس فه‌تحی(فوئاد)، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و كاتێك ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕێگه‌یان نه‌داوه به‌سته‌ری بكرێت.
سیرووس فه‌تحی سییه‌كانی عفوونه‌تی كردووه و ئێش و ئازارێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین سه‌ره‌نجیان به دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه نه‌داوه و ڕێگه‌یان له به‌سته‌ری بوونی له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی گرتووه. سیرووس فه‌تحی له ڕێكه‌وتی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١١ی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشار، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)” به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.