10
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لقی ٣٧ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئیسفه‌هان، ١٥ به‌ندكراوی ژنی به‌هائی به زیاتر له ٧٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.
یازده ژنی به‌هایی به ناوه‌كانی “ڕۆیا ئازادخۆش“، “مه‌ریه‌م خورسه‌ندی“، “سارا شه‌كیب“، “فیروزه ڕاستی نژاد“، “ساناز ڕاسته“، “ئازیتا ڕزوانی“، “موژگان پورشهفیع“، “نه‌سرین خادمی“، “نوشین هیممه‌ت“، “شورئهنگیز به‌هامین” و “شوعله ئاشووری” كه له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویدا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌هایی كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.