ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، دانووستانی نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی توركیه و گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بێ ئاكام ما و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ئه‌رته‌شی به ناو ئازاد هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر ده‌ست پێكرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌رته‌شی توركیا دیواره بتۆنیهكانی سه‌ر سنووری كۆبانی لابردووه و هێزێكی زۆری نیزامی له سه‌ر سنوور جێگیر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه گرووپه تیرۆریستییه‌كان هێزێكی زۆریان بۆ هێرش ئاماده كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكه‌وه كرانه ئامانج و له به‌رانبه‌ردا تیرۆریستان گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانیان تۆپباران كرد. خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان داوای له هه‌موو كوردانی چوارپارچه و جیهان كردووه به چالاكییه‌كانیان ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژینۆسایدی خه‌ڵكی كۆبانی له‌لایه‌ن توركیاوه بگرن.