به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی هاجر سه‌عیدی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه ته‌واو بووه، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ماوه‌ی به‌ندكرانی درێژه كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٢، هاجر سه‌عیدی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی“یان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هاجر سه‌عیدی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات و له‌وێشه‌وه ڕاگوێزی ناوه‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه كرا. ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه كرێكارییه به دانانی وه‌سیقه ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. دواتر هاجر سه‌عیدی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگه‌ی ڕێكخستنی گرووپی كۆمۆنیستی” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ كه‌م كرایه‌وه.