6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری بووشێهر دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری بووشێهر ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و خاوه‌نكار له په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆی بواردووه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی دا ده‌ژین و به‌رپرسانی شاره‌داری سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.