كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی گولگوون له‌ تاران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی گولگوون بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی پزیشكیان به‌ بیانووی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و كاره‌با ڕۆژی سێشه‌ممه‌شی له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران ڕۆژی پشوودان ڕاگه‌یاندووه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ به‌رقی كارگه‌ و شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانیان بڕیوه‌ و كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی گولگوون ڕۆژی ڕابردوو بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام شه‌قامه‌كانیان داخست و كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی تاران، ڕۆژی ڕابردوو خۆپێشانده‌رێك به‌ ناوی مێهدی جه‌هانگیری له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net