كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی سنه‌ دژ به‌ سزای ئێعدام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری سنه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام و به‌ گشتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران بوون.

بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانی شاری سنه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره‌ و محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایێسته‌ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی ژنان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net