ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكاران له‌ شیركه‌ته‌كانی سه‌هه‌ندجام و سه‌هه‌ند فلووت له‌ ته‌ورێز

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له‌ دوو شیركه‌تی سه‌هه‌ند جام و سه‌هه‌ند فلووت له‌ شاری ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگرتنه‌ هێزه‌كانی ئیتلاعات، نوێنه‌رانی ئوستانداری و ئیداره‌ی كار هاتوون و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌ كرێكارانی مانگرتوو كردووه‌. كرێكارانی سه‌هه‌ند جام و سه‌هه‌ند فلووت ڕۆژی ده‌ی ئه‌م مانگه‌ش جارێك مانیان گرتبوو، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ڕۆژی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشا و له‌ ناوه‌ندی كارخانه‌ كۆبوونه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net