گیانبه‌ختكردنی دوو ئه‌ندامی ی.پ.ژ له‌ كۆبانی

یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن(ی.پ.ژ) ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشی قورسی ئه‌رته‌شی توركیا و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر گونده‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین له‌ كۆبانی، دوو هاوڕێی كچیان گیانیان به‌خت كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، ئه‌رته‌شی توركیا به‌ چه‌كی قورس ده‌ورووبه‌ری پردی قه‌ره‌قوزاق و به‌ندئاوی تشرینی به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و هاوكات له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ پشتیوانی له‌ تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ داگیر بكه‌ن. له‌ ئاكامی چه‌ند ساعه‌ت شه‌ڕ و پێكدادانی قورس، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بایراكداری توركیا خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و تیرۆریستان پاش به‌جێهێشتنی ته‌رمی كوژراوه‌كانیان هه‌ڵهاتوون، هه‌روه‌ها دوو شه‌رڤانی كچ به‌ ناوه‌كانیزه‌ینه‌ب وڵاتوئارژین ڕه‌شید مه‌روانپه‌یوه‌ست به‌ كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net