7
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌حیم به‌رین“، “جه‌ماڵ نه‌بوره“، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر قه‌ریب سارده‌وی“، “حامد به‌سیره‌ت” و “محه‌ممه‌د شهمس” له زیندانه‌كانی مهاباد، هه‌مه‌دان و ڕوودبار جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕه‌حیم به‌رین به تۆمه‌تی كوشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم و جه‌ماڵ نه‌بوره به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی مهاباد له سێداره دراون. له زیندانی ڕوودباریش دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌كبه‌ر قه‌ریب سارده‌وی” و “حامد به‌سیره‌ت” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون و له زیندانی هه‌مه‌دانن به‌ندكراوێك به ناوی “محه‌ممه‌د شهمس” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراوه.