7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “نازه‌نین ئه‌لیاسی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نازه‌نین ئه‌لیاسی پاش بانگگران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و شارومه‌نده له حاڵێكدایه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له ڕۆژانی ڕابردوودا ١٣ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.