8
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا مه‌زاری ئازیزانیان گۆڵباران كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مران ڕامین فاتحی و یه‌حیا ڕه‌حیمی له شاری سنه و بنه‌ماڵه‌ی شاهۆ به‌همه‌نی له دیوانده‌ره هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی دیكه له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.