9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، دانیشتووانی شاره‌كانی قامیشلوو و ده‌ربه‌سپی له ڕۆژئاوای كوردستان دژ به هێرشه‌كانی ده‌ڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی قامیشلوو و ده‌ربه‌سپی به بهدهستهوهگرانی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شه‌ڕی داعش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ی.پ.گ و ی.پ.ژ پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕاگه‌یاند. به‌شداربووان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا و ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی، منبج و ڕه‌قه، خوازیاری كاردنه‌وه‌ی توندی ئازادیخوازان له ئاست پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوون.