ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مه‌ریوان و مه‌هاباد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ و ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان و مهاباد به‌ ناوه‌كانیئارام باڵه‌كیوچیا نه‌سرۆڵڵاهیله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئارام باڵه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ بیانووی دانانی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ حكوومه‌ت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ كراوه‌ و هێزه‌كانی حكوومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌ كه‌ نابێت له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی شه‌وی یه‌لدا دا به‌شداری بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی چیا نه‌سرۆڵڵاهی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ١٥ هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net