ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی دوو ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای هه‌واڵنێری هاوار له ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و دوو كه‌س به ناوه‌كانی “جیهان بیلگین” و “نازم داشتان” گیانیان به‌خت كردووه.
ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی تورك و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی هه‌وڵیان دا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و ڕه‌قه داگیر بكه‌ن، به‌ڵام شكستیان هێنا و كه‌لاكی كوژراوه‌كانیان به‌جێهێشت و پاشه‌كشه‌یان كرد. له ئاكامی هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، دوو ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی “جیهان بیلگین” و “نازم داشتان” گیانیان له ده‌ست داوه. به‌دوای ئه‌و تیرۆره، یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی قامیشلوو و وان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر ناڕازیانی شاری وان و ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.