پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ هاووڵاتی له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حه‌وت هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سه‌رپولی زه‌هاو هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵان و حه‌وت كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی “هێمن پاڵانی تەمەن 25 ساڵ“، “خالید کەمەری تەمەن 27 ساڵ و خێزاندار“، “ئەیمەن سەفایی تەمەن 21 ساڵ“، ئومێد ساڵحی تەمەن 17 ساڵ“، “عیرفان مورادی تەمەن 25 ساڵ“، “پەیام ڕەنجبەر 27 ساڵ” و “کۆمار ساڵحی تەمەن 23ساڵ” به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌ندانه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *