5
ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، دایه شه‌ریفه، دایكی نه‌مر ڕامین حسێن په‌ناهی سه‌ردانی نه‌رگس محه‌ممه‌دی، چالاكی مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی كرد.
نه‌رگس محه‌ممه‌دی به بڵاكردنی وێنه‌ی ئه‌و دیداره ڕایگه‌یاند: مه‌به‌ست یه‌كڕیزی و ناڕه‌زایه‌تی دژ به ئێعدامی وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و ١٥ به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌یه كه گیانیان له مه‌ترسی دایه. دایه شه‌ریفه وه‌كوو دایكێكی جه‌رگ سووتاو، پاش له‌سێداره‌دانی ڕامین، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران ڕاگرێت. له‌و ڕێگایه ئه‌بێ یارمه‌تی بده‌ین و یه‌كگرتووانه ڕووبه‌ڕووی ده‌زگای زۆڵم و نادادپه‌روه‌ری بینه‌وه.