5
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و كچانی بوێر و ئازای ئێرانی، وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، به بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان دا حازر ده‌بن.
ژنان و كچانی ئێرانی له په‌یامه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: قوربانیان نه‌داوه كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه. هیچیان بۆ له‌ده‌ست دان نییه و سه‌دان یاسای دژه ئینسانی دیكه هاوشێوه‌ی عیفاف و حیجاب په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وان واز له خه‌بات ناهێنن و درێژه به چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.