به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د خوداكه‌ره‌می” و “مێهدی خوداكه‌ره‌می” له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به زیندان و دوورخرانه‌وه مه‌حكووم و چالاكێكی مافی ژنان به ناوی ئه‌عزه‌م ئه‌هوو قه‌له‌نده‌ر به جه‌ریمی ماڵی و شه‌لاق سزا دراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، محه‌ممه‌د و مێهدی خوداكه‌ره‌می به بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست بێبه‌شكردنی به‌ندكراوان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئیمكاناتی ڕیفاهی و ده‌رمانی له زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاباد، به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه. محه‌ممه‌د خوداكه‌ره‌می به یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شاری هندیجان و مێهدی خوداكه‌ره‌می به یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شاری مه‌یبۆد مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌عزه‌م ئاهوو قه‌له‌نده‌ر چالاكی سیاسی و مافی ژنانی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن لقی ١٠٣ی دادگای ئینقلابی شارۆچكه‌ی فه‌ردیس به تۆمه‌تی “سازكردنی كه‌ره‌سته بۆ ئه‌نجامدانی تاوان” به یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.