ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، پێنج كرێكار له شاره‌كانی سۆرخه، سوفیان، دلیجان و كه‌ره‌ج به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له ئاژه‌ڵدارییه‌كی شاری سۆرخه به‌هۆی گازگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. له محه‌ممه‌دشاری كه‌ره‌ج، كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی داڕمانی دیوار به‌سه‌ری دا گیانی له‌ده‌ست داوه و له دلیجان، دوو كرێكاری شاغڵ له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی تووشی گازگرتوویی بوون و به‌وهۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێك ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. هه‌روه‌ها له شاری سوفیان، پاسه‌وانی ساختمانێك له كاتی شه‌و تووشی گازگرتوویی بووه و گیانی به‌خت كردووه.