ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی غه‌زه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو له شاری تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له غه‌زه، نزیك به ٣٥ فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان ئاواره و ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هاوكات به‌رپرسانی حه‌ماس ڕایانگه‌یاندووه كه له ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست نزیك بوونه‌ته‌وه و له شاری تل ئاویو، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئێسحاق هێرتزووك، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و كۆتایی هێنان به شه‌ڕی غه‌زه بوون.