4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی مه‌ریوان دژ به بڕیاری به‌رپرسانی ئه‌و شاره بۆ لێدانی كه‌مه‌ربه‌ندی له ته‌نیشت زرێبار كۆبوونه‌وه.
ژینگه پارێزانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له زرێبار ڕایانگه‌یاند: لێدانی كه‌مه‌ربه‌ندی له ته‌نیشت ئه‌و ده‌ریاچه سرووشتیه كێشه‌ی ژینگه‌یی درووست ده‌كات. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه پێشتر شوێنێكی دیكه بۆ لێدانی ئه‌و كهمهربهندییه دیاری كرابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بن پاره به خاوه‌ن زه‌ویه‌كان بده‌ن، شوێنی لێدانی پڕۆژه‌كه‌یان گۆڕیوه.