پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕێزلێنان له‌ یادی سارینا ساعدی و ئارمیتا گه‌راوه‌ند له‌ سنه‌ و تاران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌كانی سارینا ساعدی و ئارمیتا گه‌راوه‌ند به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

سارینا ساعدی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، له‌ كاتی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌، به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی چووه‌ كۆما و پاش یه‌ك ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ گیانی به‌خت كرد. هه‌روه‌ها ئارمیتا گه‌راوه‌ند له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٢، به‌ زه‌ربه‌ی حیجاببانه‌كانی ڕژیم له‌ میترۆی تاران كه‌وته‌ كۆما و پاش ٢٨ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه، له‌ ڕۆژی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵدا گیانی به‌خت كرد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *