به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، مێهرداد به‌ختیاری و سیامه‌ك نه‌سیری دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاگوێزرانیان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، مانیان له خواردن گرتووه.
سیامه‌ك نه‌سیری له ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا. كۆتاییه‌كانی مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ، ئه‌و چالاكه سیاسییه له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ ئه‌هواز مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مێهرداد به‌ختیاری، مامۆی هه‌میشه زیندوو پویا به‌ختیاری له گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، پاش بڵاوكردنی ویدیۆی هێرشی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵی براكه‌ی و ڕفاندنی ناهید شیرپیشه دایكی پویا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كراوه.