5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی پارس واگۆنی ئه‌راك، له ئاست بێكاركردنی كردنی كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی پارس واگۆنی ئه‌راك گرێبه‌ستی ٥٠ كرێكاری قه‌راردادیان تازه نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه. ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێك له كرێكارانی بێكاركراو ده‌ستی دایه خۆكوژی به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه ڕزگار كرا. شایانی باسه كه وێڕای بێكاركردنی ٥٠ كرێكار، حه‌قده‌ست، جێژنانه و پاداشی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه و كرێكاران خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.