درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی سیادین له‌ ئه‌بهه‌ر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی ئه‌بهه‌ر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٨٠ كرێكاری كارخانه‌ی فولادی سیادین له‌ ئه‌بهه‌ر ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی خۆ ده‌بوێرێت. ڕۆژی ڕابردوو فه‌رمانداری شاری ئه‌بهه‌ر به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داخوازیی كرێكارانی دابوو، به‌ڵام خاوه‌نكار له‌گه‌ڵ په‌رداختی یه‌ك مانگ حه‌قده‌ستی كرێكاران ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ و كرێكاران قبووڵیان نه‌كردووه‌ و درێژه‌یان به‌ مانگرتن داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net