4
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی شارستانی زابۆل له ئاست نه‌بوونی كه‌پسوولی گاز ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دژ به ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لووله‌ی هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ پاكستان له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه گازیان نییه و خه‌ڵك به‌دوای كه‌پسوولی گاز دا سه‌رگه‌ردانن. له شارستانی زابۆل به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ ئه‌فغانستان، كه‌پسوولی گاز له‌و شاره ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك ناچارن چه‌ندین ساعه‌ت له ڕیزدا ڕاوه‌ستن.