جێبه‌جێكرانی سزای سێداره‌ی دوو به‌ندكراوی كورد له‌ زیندانی جیرۆفت

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی كورد به‌ ناوه‌كانی ئه‌سعه‌د ئه‌مینی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و سامان فه‌خری ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له‌ زیندانی جیرۆفت له‌ پارێزگای كرمان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرابوون. ئه‌سعه‌د ئه‌مینی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و سامان فه‌خری خه‌ڵكی شاری بانه و خاڵۆ و خۆشكه‌زا بوون. ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی په‌یوندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ شاری جیرۆفت ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net