9
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ١٩ی دیسامبه‌ری ٢٠٢٤، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به ناوی “چیچیلیا سالا” له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئا‌نتۆنیۆ تاجانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ڕایگه‌یاندووه كه به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ده‌كه‌ن و ڕۆژی ٢٧ی دیسامبه‌ر سه‌فیری ئیتالیا له تاران توانیویه چاوی به چیچیلیا بكه‌وێت. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له كاتی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌ركه‌كانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.